تبليغاتX
http://www.pezeshkan.org
روانشناسي به زبان ساده - ...؟
له سه‌ر زه‌وی‌سارد‌ی هۆڵه‌که وه‌ستا بوو، له رۆچنی بان سه‌ریه‌وه شه‌وقێکی خۆڵاویی له‌به‌رپێی دابوو ئه‌ڵێی  خۆریش وه‌ک خۆشه‌ویسته‌که‌ی له هاتنه‌ژووره‌وه قه ده‌غه کرا وه  پیاوێکی رووپۆش سپی له‌و په‌ڕی هۆڵه‌که‌وه وه‌دیار که‌وت
- نه‌ڕاندی :هۆی نا دکتۆر کێ...
پیاوه رووپۆش سپیه‌که له درکه‌ی که‌ناری کۆڵه‌که‌که‌وه چووه‌ژووره‌وه گوێی لێ ‌نبوو یان شایه‌د خۆی دا له گێلی
 له‌وه‌ی که وڵامی نه‌د‌رایه‌وه تووڕه‌یی دایگرت و سه‌ری له‌قاند. ویستی بروا بۆ نووسینگه‌ و له گه‌ڵ به‌رپرس قسه بکا خۆی ده‌یزانی تۆفیرێک نا کات به‌ڵام وای هه‌ست ده‌کرد  له هیچ نه‌کردن باشتره
ژووری به‌رپرس له‌پشته‌وه بوو وه‌رگه‌ڕاو چه‌ن هه‌نگاوێکی هه‌ڵێنا جیڕه‌ی درکه‌ی لای کۆڵه‌که‌که رووی وه‌ڕگه‌ڕانده‌وه، پیاوه رووپۆش سپیه‌که‌ بوو
دووباره هاواری کرد: هۆی... کاکه له گه‌ڵ تۆمدایه
پیاوه رووپۆش سپیه‌که گۆشه نیگایه‌کی لێی کرد و له درکه‌ی ژوورێکی تر چووه ژووره‌وه
 به‌رێ که‌وت... له ژووری به‌رپرس نزیکه‌وه بوو ورته‌ورتێک ده‌هات ،خێرایی هه‌نگاوه‌که‌ی که‌مکرده‌وه و گوێی تیژ کرده‌وه پیاوێک ده ی گووت ئه‌م تازه هێنراوه چ لێ بکه‌ین کێشه‌ی ده‌روونی نییه
به‌رپرس لێی راسا و وتی :
                                     ئێمه پووڵی یه‌کساڵمان وه‌رگرتووه
 کێشه‌ی ده‌روونی نییه ؟
                                 بۆی درووست ده‌که‌ین     


                                                           نوسراوه‌ی: م. که‌ریمی

 

+ نوشته شده در یکشنبه بیست و پنجم مرداد 1388ساعت 15:28 توسط م. کریمی |