|
زانستگا و چه‌ند سه‌رنجێک
زانکۆ یه‌کێک له ئامرازه هه‌ره گرنگه‌کانه بۆ پێشکه‌وتن و گه‌شه سه‌ندنی کومه‌ڵگا له‌بواری فیکری، که لتووری، زانستی و ته‌نانه‌ت ئه‌خلاقیشه‌وه.رۆڵی زانکۆکان به‌رچاوه و حاشا هه‌ڵنه‌گره تا ئه‌و راده‌یه ی که هه‌ر رێفۆرمێکی کۆمه‌ڵایه‌تی وفیکری جه‌ماوه‌ری شه‌قام وده‌سه‌لاته‌کان سه‌رچاوه که‌ی زانستگایه بۆ نموونه گه‌شه‌سه‌ندنی بیری هایدگێری و چونیه‌تی روانینی هایدگێری له ده‌رسنامه‌کانیه‌وه له زانستگا ده ستی پێ‌کرد یان باوه‌ره‌کانی فڕۆیدی نه‌ریت شکه‌ن ته‌نیا به‌ته‌رکیز کردنی ویلیا‌م جیمسی ئاکادێمی و خوێندکاره‌کان په‌ره‌ی سه‌ند . ئه‌رکی زانستگا په‌روه‌رده‌کردنی خوێندکاری داهێنه‌ره له هه‌موو بواره‌کان دا یان به‌ده‌سته‌واژه‌یه‌کی‌تر خوڵقاندن و ئاراسته کردنی داهێنه‌ره بۆ دڵی کۆمه‌ڵگای پڕکه‌مایه‌تی له هه‌مان کات‌دا بڵاو‌کردنه‌وه‌ی بیروو‌با‌وه‌ڕی نوێ و کۆریدۆر‌دان به‌جه‌ماوه‌ریش له ئه ستۆیه‌تی . زانستگا به‌بێ‌خوێندکار و به‌ڕێوبه‌ر و مامۆستا و سیسته‌می فێرکاری ته‌نیا بینایه‌که وه‌ک بیناکانی تر، دیاره ئه‌و ئه‌رکانه‌ی ئاماژه‌مان پێ‌کرد ئه‌گه‌رێته‌وه بۆئه‌م که‌سانه‌و سیسته‌می فێرکاری . به‌داخه‌وه زانستگاکانی کوردستان ته‌نانه‌ت نه‌یانتوانیوه یه‌ک له‌سه‌دی ئه‌م خاڵه‌ئاماژه‌پێ‌کراوانه مسۆگه‌ربکه‌ن وئه‌رکی پۆزه‌تیڤ و نگه‌تیڤی زانکۆکان دانی بڕوانامه‌یه‌کی فه‌رمیه‌و‌به‌س، ئه‌مه‌یه که له کۆمه‌ڵگا دواکه‌وتووه‌کان‌دا بڕوانامه‌که زێده‌تر له‌زانست و لێ‌هاتوویی که‌سه‌که بایه‌خی هه‌یه و بڕوانامه‌داره‌کان زۆر فراوان ترن له زانیاره‌کان . به بڕوای من هۆکاری سه‌ره‌کی نه‌گه‌یشتن به‌مه‌به‌سته‌کانی زانستگا له ئێران به گشتی و له کوردستان به‌تایبه‌تی ده‌گه‌رێته‌وه بۆ ئه‌م دو‌که‌مایه‌تیه : که‌مایه‌تی تاکه‌که‌سی :ئه‌م که‌مایه‌تیه به رچاوو دزێوه ئه‌گه‌رێته‌وه بۆ خوێندکار که روانینێکی ئاشکرا و روونی نیه‌به‌رانبه‌ر به‌خوێندنی ئا‌کادمیک، یان به وته‌یه‌کی‌تر زانستگا‌ش چه‌شنی گۆره‌پانه‌قه‌ره‌باڵغه‌کانی شارسه‌یرئه‌که‌ن . به‌که‌م سه‌یر‌کردنی زانستگا له‌کو‌لیه‌تی‌خۆی دا‌به‌هوی بێ‌ئاکام‌دانانی ئه‌م چه‌ن ساڵ خوێندنه‌و نه‌بوونی ئا‌کامێکی‌دیاری‌کراو وئاشکرا بۆده‌ست به‌کاربوون له‌ئێشیکدا. چونیه‌تی روانینی ئێمه بۆ هه‌ر‌چه‌مکێک و واقیعێک چۆنیه‌تی ئاکاریشمان ده‌ست نیشان ئه‌کات یان به‌وته‌یه‌کی تر به‌رز ناڕوانینه واقیعه‌کان بویه‌مه‌فهوومێکی ئاست‌نزم ئه‌خوڵقێ . که‌مایه‌تی سیسته‌می : به‌رچاو‌ترین که‌مایه‌تی سیسته‌می له‌زانستگا کانی ئێران دا که کوردستانیش ئه‌گرێته‌وه تاقی کردنه‌وه‌ی سه‌ره‌تایی زانستگا واته «کونکوور»ه ئه‌م فیلته‌ره ئه‌سته‌مه بێ‌نیشان‌دانی راسته‌قینه‌ی لیاقه‌تی زانستی خوێندکار ته‌نیا تیرووپشکێکه بۆ هه‌ڵبژاردن و‌دابه‌ش‌کردنی خوێندکاره‌کان له‌ئیران‌دا. قه‌ره‌بالغ بوونی زانکوکان له‌گه‌ل بوونی لایه‌نی ئه‌رینی لایه‌نه نه‌رێنیه‌که‌ی له‌زانستگادا زه ق تره واته له‌گه‌ل پێشکه‌ش کردنی چینێکی زۆری خوێندکار بۆ کۆمه‌ڵگائه‌بنه هوکاری سه‌ره‌کی بۆ سووکبوونی خوێندنی باڵا‌و بێ بایه‌خ بوونی له‌لای جه‌ماوه‌ر . شایانی‌ئاماژه‌یه زانکوکان له ئێران دا نه‌یانتوانیوه وه‌کوو پێویست له‌وانه تایبه‌تیه‌کانی هه‌ر زانستێکدا پسپۆرێکی لێهاتوو بخوڵقێنن په روه‌رده‌کردنی مرۆڤی خاوه‌ن هه‌لوێست بۆ کۆمه‌ڵگا ئه‌رکی سیسته‌می په‌روه‌رده‌یه ئافره‌ت با زانستی کیمیا و فیزیا بخوێنی ئه بێ له‌داهاتوودا دایکێکی ئاگا و به‌رپرسیاربێت به‌هه‌مان شێوه پیاویش. به رای من به به‌رز روانین و هه‌وڵ دان بۆ به‌رزکردنه‌وه‌ی ئاستی واقیعی پڕکه‌مایه‌تی و هه‌روه‌ها پیاچوونه‌وه‌یه‌کی دووباره به ئاکاره‌تاکه‌که‌سیه‌کان و سیسته‌میه‌کان له ئاستێکی گه‌وره‌تر‌دا وه‌کوو وڵات، هاندان و راکێشانی سه‌رنجی خوێندکار بۆ فێربوونی زانستی ، رچاوکردنی زانستی سایکۆلۆجیا وه‌ک رێگه‌نیشانده‌ری ژیانی ئه مرۆ و کارامه‌کردنی هه‌موو زانسته‌کان له‌کومه‌ڵگا‌دا ونه‌هیشتنی مانه‌وه‌یان وه‌ک‌ده‌قیکی ناو کتیب ئه‌م که‌مایه‌تییانه تا راده یه‌ک چاره سه‌ر ئه‌بێت . ئه‌م دووکه‌مایه‌تیه‌سه‌ره‌کی ترین هۆکاری خوڵقاندنی که‌ش و هه‌وایه‌کی نازانکۆییانه‌یه له‌ئێران به گشتی و تایبه‌تی له کوردوستان دا. به‌ڕێوبه‌ران وخوێندکاران رۆلێکی به‌رچاویان هه‌یه له‌چاره سه‌ر‌کردنی ئه‌م که‌مایه‌تیانه ئه‌م گرنگه‌ش مسۆگه‌ر نابێ مه‌گه‌ر به به‌رز کردنه‌وه‌ی ئاستی هه‌ستی به‌رپرسایه‌تی به‌رانبه‌ر به‌کومه‌ڵگا و گه‌شه‌سه‌ندنی خۆناسی و پێگه‌ناسی. موختار که‌ریمی |