خۆنواندنی ژنان و جیاوازیه ره‌وتاریه کانی پیاو و ژن
وه‌رگێڕانی:م. کریمی یه‌کێک له‌و ئاکارانه‌ی که له ئافره‌تاندا ئاشکرایه و له زۆربه‌ی کات دا به‌رچاو ده‌که‌وێ حه‌زی ئافره‌ته بۆ خۆ نواندن. ئافره‌تان چ بیانه‌وێ و چ نه‌یانه‌وێ ئه‌م تایبه‌تمه‌ندیه‌یان له گه‌ڵ دایه و حاشاهه‌ڵنه‌گریشه و پاژێکی جیانه‌کراوه‌ی سروشتی ئافره‌ته ئه‌م خۆنواندنه به هۆی خۆ نیشان دان به ره‌گه‌زی به‌رانبه‌ر نییه گه‌ر وا بوایه ئاکاری ژنان له‌و کۆرانه‌ی ته‌نیا ژنی تێدایه جیاواز ده‌بوو . به‌ڵام به داخه‌وه بڕێک له پیاوان له‌گه‌ڵ ئه‌م حه‌زه‌ی خیزانیان دا به کێشه‌هاتوون و ئه‌مه‌ش ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ بێ ئاگایی به‌رانبه‌ر به خواست و پێداویستیه کۆمه‌ڵایه‌تی و ده‌روونیه‌کانی ژنان. ئه‌ڵبه‌ت شایانی ئاماژه‌یه که خۆ نواندن له گه‌ڵ خۆپێشکه‌ش کردن وخۆ فرۆشتن دا جاوازییه‌کی ئیگجار زۆریان هه‌یه .خۆ نواندن نا وشیاره‌و که‌متر هه‌ست ده‌کرێ به‌ڵام خۆ فرۆشتن وشیار و له روویی ئاگاییه‌وه‌یه به‌شێوه‌یه‌کی گشتی بڕێک له ئاکاره‌کانی پیاوان و ژنان پێکه‌وه جیاوازن و گه‌ر ئه‌م جیاوازیانه نه‌بیندرێ بێ گومان له ژیانی هاوبه‌ش دا به‌ره‌و رووی کومه‌ڵێک کێشه ده‌بینه‌وه و ناتوانین سه‌رکه‌وتوو بین .وه‌ک نموونه خۆ جوان کردن و سوورا و سپیاو بۆ برێک له ژنان هۆی باوه‌ر به‌خۆبوونێکی زۆره به‌شێوه‌یه‌ک که به‌بێ جوانکاری له خۆیان دا بۆ هیچ شوێنێک نارۆن شایه‌ت ئێوه‌ش له‌و تاقمه بن یان ئه‌و که‌سانه‌تان له ده‌ورووبه‌ردا بینیبێ باشتروایه بزانین که ژنانی ئێرانی له خۆ جوانکردن دا پله‌ی دوه‌می جیهانیان به‌ده‌سته* .جێی سه‌رنجه که جوانی و باوه‌ربه‌خۆبوونێک که به ماتیک ولاک و په‌نکیک به‌ده‌ست دێت به یه‌ک جار شۆردنی ده‌موو چاو له ناو ده‌چێت . خۆ جوانکردن خراپ نییه به‌ڵکوو ده‌موو چاو سه‌رنجراکێش تریش ده‌کات به‌ڵام با له‌بیرمان نه‌چێ که‌ئه‌م سه‌رنج راکێشییه‌ش راده‌و پله‌یه‌کی هه‌یه به گشتی ئه‌بێ هه‌وڵ بدرێ راده‌ی مه‌کیاج نه‌بێته هۆی زیاره‌ت کردنی هه‌موو جۆره مرۆڤێکی سه‌رشه‌قام. له راستیدا برێک له ئافره‌تان له‌و سه‌رنجراکێشییه‌زۆره‌ی سه‌ر شه‌قام بی ئه‌ندازه چێژ وه‌رده‌گردن به‌ڵام به پێچه‌وانه‌وه هاوسه‌ری ئه‌وان واته‌ئه‌و که‌سه‌ی که ئه‌بێ زیاترین سه‌رنج به‌و بدات له‌م بابه‌ته ئازار ده‌بینێ . خۆ نواندن له پیاوانیش داده‌بیندرێ به‌ڵام کاتییه و له ته‌مه‌نێکی تایبه‌ت دا روو ده‌دات و زۆرتر بۆ سه‌رنجراکێشانی ره‌گه‌زی به‌رانبه‌ره. بۆ نموونه له کۆڕێک دا که ته‌نیا پیاوان هه‌ن و هیچ ئافره‌تێکی تێدا نییه، پیاوان وایان پێ باشه لیباسی ره‌حه‌تی له به‌ر بکه‌ن تا لیباسێکی ده‌قدراو. به‌ڵام ئافره‌تان ئه‌م جۆره ئاکارانه‌یان پێ قه‌بووڵ ناکرێ و له زۆربه‌ی بنه‌ماڵه‌کان دا ئه‌م کێشه‌یه به‌شێوه‌یه‌کی ئاشکرا ده‌بیندرێ. وا باشتره به‌ر له هاوسه‌رگیری تایبه‌تمه‌ندیه‌کانی ره‌واڵه‌تی و ناوه‌ڕۆکی ره‌گه‌زی به‌رانبه‌ر مان بناسین تاکوو دواتر باشتر له گه‌ڵ ئه‌م جۆره کێشانه رووبه‌رووبینه‌وه خۆ نواندن باش یان خراپ له ئافره‌تاندا بوونی هه‌یه و حاشاهه‌ڵنه‌گره به‌ڵام ئه‌م بابه‌ته به‌و مانا نییه که بێن و په‌ره‌ی پێ بده‌ین و بیکێشین به لاڕێدا.ئه‌وه‌نده راده‌ی جوانکاریه‌که به‌رینه سه‌ره‌وه یان پۆشینه‌کانمان ئه‌وه‌نده سه‌رنجراکێش بێ که ته‌نیا مه‌به‌ست خۆنواندن بێ . گه‌ر وابێ بێ گومان ئه‌مه خۆ پێشکه‌ش کردن به دیترانه و له گه‌ڵ خۆنواندنی سرووشتی دا جیاوازه . هه‌روه‌ها که باس کرا خۆ نواندن ناوشیاره به‌ڵام خۆ فرۆشی و سه‌رنج خوازی زۆر ،وشیاره‌و کێشه‌یه‌کی ده‌روونییه بڕێک له ره‌وتاره‌کان به هۆی بێ سه‌رنجی به‌وان له هه‌وێڵی ماڵه‌وه رووده‌دات له به‌ر خۆ خاڵی کردنه‌وه له «گرێ» کانی ماڵه‌وه ئه‌وه‌نده له خۆجوانکردندا زێده‌ڕه‌ویی ده‌که‌ن که ته‌نانه‌ت ده‌نگی هاوساڵان و هاوره‌گه‌زه‌کانی خۆشیان ده‌ردێرن .له که‌وانێک دا شایانی ئاماژه‌یه که پێوه‌ندی نێوان کوڕ و کچ تا راده‌یه‌ک ئاسایی بوه‌ته‌وه و بنه‌ماڵه‌کانیش (ئێسته ئه‌خلاقی یان به زۆره‌ملی) ئیدی تا راده‌یه‌ک له گه‌ڵ ئه‌م پێوه‌ندیانه‌دا ڕاهاتوون به‌ڵام با کچان بزانن که ئه‌و کوڕه‌ی له گه‌ڵ ژماره‌یه‌ک زۆر له کچان پێوه‌ندی بووبێ و ئێوه‌هه‌ر جاره له گه‌ڵ کچێک دا ده‌یبینن و ئه‌و کچانه‌ش پۆشینیان زۆر له گه‌ڵ خواستی کۆمه‌ڵگا دا ناگونجێ وبه ئیدیۆمی سه‌ر شه‌قام «جڵفانه‌یه»، هاوسه‌رێک هه‌ڵده‌بژێرێ که له باری پۆشین و جۆری خۆ جوانکردنی به‌شێوه‌یه‌کی ته‌واو پێچه‌وانه‌یه له گه‌ڵ ره‌فێقه‌کچه‌کانی. که‌وایه ئه‌م خاڵه‌تان له به‌رچاو بێ که کچێک وه‌ک هاوسه‌ر هه‌ڵبژارده‌ی کوڕانه که له هه‌رچی باره‌وه رازاوه‌و وسه‌نگین و هێمن بێ . له‌به‌ر ئه‌وه‌ی که ژیانی هاوسه‌ری پێوه‌ندییه‌کی ئاسایی و کاتی نییه به‌ڵکوو هاوبه‌شیی و دۆستایه‌تییه‌کی درێژخایه‌نه . شایه‌د له نێو هاورێیانی خۆتاندا بینیبێتان ئه‌و که‌سه‌ی که به باوه‌ڕی ئێوه بێ کلاس و دواکه‌وتووه زۆر زووتر و باشتر له ئێوه‌ژیانی هاوسه‌ری پێک هێناوه به‌ڵام ئه‌وه‌ی که زۆر خۆی به پێشکه‌وتوو و با کلاس داده‌نێ ... هیشتا کوو له ماڵی باوکی دایه .ئه‌مه‌که مرۆڤ له ماوه‌یه‌کی تایبه‌ت دا حه‌زی خۆ نواندن و سه‌رنج خوازی زۆرتر ده‌بێ ئاساییه به‌ڵام گه‌ر خۆ نواندن له راده‌ی خۆی زێده‌تر په‌ره‌ی پێ بدرێ ده‌بێت به وه‌سواس؛ ئه‌بێ حه‌تمه‌ن هه‌ر به هه‌مان شێوه زۆره، جوانکاری بکه‌ن تا کوو سه‌رنجراکێش بن و دڵتان دامه‌زرێ و گه‌ر ئه‌مرۆ که‌متر له دوێنێ سووراو سپیاو تان کردبێ و که‌متر لێتان بڕوانن و سه‌رنجتان بده‌ن له خۆتان دا هه‌ست به کێشه‌یه‌ک و که‌مایه‌تییه‌ک ده‌که‌ن و ئه‌ورۆژه‌تان لێ نابێت به شه‌و. پیاوانیش ئه‌بێ ئه‌م خاڵه‌یان له بیر بێت که هه‌ر به‌هه‌مان شێوه ئه‌وانیش به شێوه‌ی پۆشینی خۆیان به‌ها بده‌ن ژنان له ره‌نگ ناسی یان سێت کردن و پێک که‌وتنی ره‌نگه‌کان به‌یه‌ک، شاره‌زان له‌م حاڵه‌ته دا له‌بیرتان بێت که ژنان خۆ نواندنی خۆیان بۆ ئێوه ده‌گوازنه‌وه و گه‌ر ده‌تانه‌وێ تاریفی پۆشین و باڵاتان که‌ن ،گوێ بۆ وته‌و پێشنیاره‌کانی هاوسه‌رتان شل که‌ن له‌یادتان بێ شایه‌د بڕێک له ئافره‌تان له سه‌ره‌تاوه به گیر پێدانی پۆشینه‌که‌ی دڵنیگه‌ران بێت به‌ڵام ئه‌وکاته‌ی تێ بگه‌ن که پۆشینی ئه‌وان به گشتی بۆ ئێوه جێی بایه‌خ و حورمه‌ته ،رایان ده‌گۆڕدرێ ئه‌ڵبه‌ت شێوه‌یه‌ی وتنی ئه‌م بابه‌ته‌ش زۆر گرنگه. شێوه‌ی وتنه که دیاری ده‌خات ئێوه ده‌تانه‌وێ بیانخه‌نه ژێر رکێفی خۆتانه‌وه یان حورمه‌تی مرۆڤانه‌ی هه‌ردووکتان له کۆمه‌ڵگا دا چڵکن نه‌بێ. بێ گومان تێگه‌شتن له یه‌ک به تووڕه‌یی و هه‌راو هوریا نایه‌ته‌دی. بۆ نموونه گه‌ر ده‌تانه‌وێ بۆ مێهمانی برۆن و وا هه‌ست ده‌که‌ن ره‌نگ یان جۆری پۆشینی هاوسه‌رتان له گه‌ڵ ئه‌و کۆڕه دا ناگونجێ به‌جێگه‌ی هه‌راو هوریاو هاوار وا باشتره به هێمنی و ارامی بوترێ که ئه‌و پۆشینه بۆ ئه‌و کۆڕه ناگونجێ و پۆشینی ئه‌ولیباسه‌ی تر (پێشنیاری پۆشینێکی تر) گونجاو تره به شێوه‌یه‌کی گشتی کۆمه‌ڵێک کێشه‌ی بچووکه که که‌ڵه‌کا ده‌بن و ئه‌بنه‌هۆی درووست بوونی کێشه‌ی گه‌وره‌تر . راشکاوانه له کێشه‌بچووکه‌کان بڕوانن و به ئارامی و هێمنی چاره‌سه‌ریان که‌ن یه‌کێک له جیاوازیه‌ره‌وتاریه‌کانی نێوان ئافره‌ت و پیاو ده‌رونگه‌رایی و بروونگه‌راییه. ئافره‌تان به شێوه‌یه‌کی گشتی سه‌باره‌ت به پێوه‌ندی هاوسه‌ریی ته‌نانه‌ت پێوه‌ندی سێکسی خۆیانه‌وه له گه‌ڵ دۆستانی خۆیان دا ده‌دوێن له حالێک دا پیاوان هیچ کات سه‌باره‌ت به‌م پێوه‌ندیانه له‌گه‌ڵ نزیکترین هاورێشیان نادوێن ئه‌مه‌ش له ره‌وتاره‌گشتییه کانی ئافره‌تان دێته‌ئه‌ژمار که برێکی زۆر له پیاوان له گه‌ڵی دا کێشه‌یان هه‌یه و به‌ئاسانی به دیالۆگ و وتوووێژ چاره‌سه‌ر‌ده‌کرێ . به‌هیوای سه‌رکه‌وتن له ژیانی هاوسه‌ریتان دا ژێده‌ر: به‌ڕێزان ئه‌م نووسراوه‌یه به داخه‌وه سه‌رچاوه‌که‌ی نه‌زاندرا و له لایه‌ن دۆستێکه‌وه پیشنیار و پێشکه‌ش کرا داوای لێ بووردن له نووسه‌ره‌که‌ی ده‌که‌م چونکوو بابه‌ته‌که‌م لا ده‌وڵه‌مه‌ند بوو وه‌رم گێڕاوه ته‌وه سپاسی ئه‌وکه‌سانه‌ش ده‌که‌ین سه‌رچاوه‌که‌یمان پێ ڕاگه‌یه‌نێن (متن فارسی آن :خودنمایی زنان و تفاوتهای رفتاری زن و مرد) *له‌وڵاتانی ئه‌ورووپا خۆجوانکاری ئه‌وکاته‌ی به‌کارده‌هێندرێ که پێستی ده‌مووچاو چۆنایه‌تییه‌که‌ی (که‌یفییه‌تی) خۆی له ده‌س دابێ و به‌ره‌و پیر بوون بڕوات به‌ڵام له وڵاتانی رۆژهه‌ڵاتی جیهان به تایبه‌ت ئیران گه‌وره‌ترین هۆی زوو پیر بوونی ده‌موو چاو به‌کارهێنانی سووراو سپیاوه ناستاندارد و جۆراوجۆره‌کانه (وه‌رگێڕ)
چهارشنبه بیست و هفتم خرداد 1388 توسط م. کریمی |
مختار کریمی متولد 1365 شهرستان سقز دانشجوی روان‌شناسی پیام نور سقز دبیر انجمن علمی روان‌شناسی خبرنگار و یکی از اعضای قبلی (دور سوم) هیئت تحریریه ماهنامه راسان عضو تیم حمایت روانی سقز برگزار کننده مجموعه سمینارهای روان‌شناسی
mokhtarkurd@yahoo.com