تا کو ئێسته بیرتان له وه‌کردوه‌ته‌وه که بۆ مرۆڤ دۆعا ده‌کات ؟ چ وزه‌یه‌ک هانده‌ره بۆ ئه‌نجام دانی ئه‌م کردوه‌یه ؟ پڕۆفیسۆر والێری سێلیزین (selezin) له ئه‌نیستیتۆی ده‌روون و ده‌ماری پترزپوورگ بۆ روون کردنه‌وهِ ئه‌م بابه‌ته ده‌ڵێ: ئێمه بڕیارمان داوه له وه‌تێبگه‌ین که بۆ چی ملیۆنه‌ها که‌س له به‌رانبه‌ر بت و جێگه‌پیرۆزه‌کان دا چۆک داده‌ده‌ن و دۆعا ده‌که‌ن ؟ بی گومان ئه‌بێ کاریگه‌رییه‌کی شه‌فا به‌خش بوونی هه‌بێ . هه‌رچه‌ند سه‌رسووڕ هێنه‌ر دێته‌به‌ر چاو به‌ڵام ئه‌بێ بابه‌تێکی ئه‌رێنی به‌دی بکرێ. ملیۆنه‌ها که‌س ناتوانن پێکه‌وه به هه‌ڵه دا بچن! له گه‌ڵ ئه‌وه‌ش له کۆتایی ئه‌م سه‌ده‌دا چه‌ن هه‌واڵێکی سه‌رسووڕ هێنه‌ر یش ده‌بیسترێ بۆنموونه، له ئه‌یاله‌ته یه‌کگرتوه‌کانی ئه‌مه‌ریکا به دۆعا و پاڕانه‌وه نه‌خۆشی سکیزۆفێرنی چاره‌سه‌ر ده‌کرێ . ده‌رکه‌وتووه که هه‌رچی راده‌ی دۆعا کردن بچێته سه‌ره‌وه به هه‌مان راده‌ش ئاسان تر و باشتر کۆنیشانه‌کانی ئه‌م نه‌خۆشییه کاڵ ده‌بێته‌وه . نموونه‌یه‌کی تر ئه‌وه‌یه که له کۆماری کۆریا له سه‌نته‌رێکی زانستی و لیکۆلینه‌وه‌دا به پێی تاقی کردنه‌وه‌یه‌ک ده‌رکه‌وتووه؛ ئه‌و ئافره‌تانه‌ی بۆ ماوه‌یه‌کی درێژ تووشی نه‌زۆکین له کاتی زیگۆسیسی ده‌ستکرد (تێکه‌ڵ کردنی دوو تۆمی مێ و نێر له تاقیگه)دۆعایان بۆ خوێندراوه . ئه‌نجام؛ له‌م تاقیکردنه‌وه‌دا 80 له سه‌د ئه‌رێنی بوه . له زانستگای شاری ئاخێنی ئه‌ڵمانیا ده‌رکه‌وتووه که دوایی نه‌شته‌ر گه‌ری دڵ گه‌ر بۆ نه‌خۆشه‌که دۆعا کرابا کێشه‌کانی دوایی نه‌شته‌رگه‌ری 20تا 30 له‌سه‌د که‌متر له نه‌خۆشه‌کانی تر ده‌بوو . 150 که‌س له تاقیکردنه‌وه‌که‌دا به‌شدار بوون . بۆ تاقی کردنه‌وه‌ی ته‌واوی ئه‌م وتانه خزمه‌تکارانی ئایین زا جۆراوجۆره‌کان، قه‌شه کانی ئۆرتۆدۆکس و کاسۆلیک ،ئیمامانی موسوڵمان و راهیبانی بوودایی بانگه‌هێشت کراون بۆ به‌شداری له‌م تاقی کردنه‌وه دا. کڵاوی ئلێکترۆدی مان له‌سه‌ریان دانا و دوامان لێیان کرد دۆعا بخوێنن له‌هه‌مانکاتیشدا نه‌واری مێشکیان لێ گیرا. ئه‌م تاقی کردنه‌وه که بۆ یه‌که‌م جاربوو له جیهان دا ده‌کرا گه‌یشت به‌م ئه‌نجامه: تا کوو ئیسته زانست له 3 دۆخی مێشک به ئاگا بوو : وشیاری،خه‌وی خێرا و خه‌وی سووک. له‌م تاقی کردنه‌وه‌دا دۆخێکی دیکه‌ی مێشک دۆزرایه‌وه که ده‌توانرێ به «وشیاری دۆعایی» ناوی لێ ببردرێ. نه‌واری مێشک به‌م شێوه‌یه ده‌بیندرا. له کاتی وشیاری پێسته‌ی مێشکی که‌سێکی بالغ، ته‌وژمی بایۆلۆژی فرێکانسی تا 30 هێرتس نیشان ده‌دات. له حاڵێکدا به‌شداران له کاتی دۆعا خوێندنی قووڵ دا نیشانده‌ره‌که تا 3 هیرتز چووه سه‌ره‌وه ئاوا پله‌یه‌ک ته‌نیا له کۆرپه‌له 3 تا 4 مانگه‌کاندا ده‌بیندرێ.به‌م شێوه‌یه ئه‌وو که‌سانه‌ی دۆعا ده‌خوێنن له‌و کاته‌دیاری کراوه‌دا وه‌ک کۆرپه‌له‌یه‌کیان لێ دێ و دوایی دۆعا که‌ش هێدی هێدی بۆ دۆخی ئاسایی ده‌گه‌ڕێنه‌وه. ئه‌م پرۆسه (عه‌سه‌بی/ فیسیۆلۆژییه) به‌بێ پابه‌ند بوون به جۆری زمانه‌که‌وه روو ده‌دات واته جۆری زمانی دۆعا خوینه‌کان هیچ کاریگه‌رییه‌کی نه‌بووه به‌م شێوه‌یه حاڵه‌تی وشیاری دۆعایی واته ئه‌و کاته‌ی مێشک له دۆخی کۆرپه‌له ئاسا دایه یه‌کێک له دۆخه نه‌ناسراو و سروشتییه کانی مرۆڤه . تاقی کردنه‌وه‌کان روونیان کردوه‌ته‌وه گه‌ر ئه‌م دۆخه‌ی مێشک له مرۆڤ دا بوونی نه‌بوایه هارمۆنی و هاوئاهه‌نگی ئۆرگانیزمی به‌ده‌ن که‌مایه‌تی تێ ده‌که‌وت و نه‌خۆشی سه‌ری هه‌ڵده‌دا . بێ هۆ نییه که له ئینجیل دا هاتووه «وه‌ک مندالان بن و ده‌رباز بن » ژێده‌ر: له فایلێکی pdfی دی وی دی کتێبخانه‌ی ئه‌له‌کترۆنیکی(e book) وه‌رگیردراوه
سه شنبه نوزدهم خرداد 1388 توسط م. کریمی |
مختار کریمی متولد 1365 شهرستان سقز دانشجوی روان‌شناسی پیام نور سقز دبیر انجمن علمی روان‌شناسی خبرنگار و یکی از اعضای قبلی (دور سوم) هیئت تحریریه ماهنامه راسان عضو تیم حمایت روانی سقز برگزار کننده مجموعه سمینارهای روان‌شناسی
mokhtarkurd@yahoo.com