|
ره‌نگ دانه‌وه‌ی نه‌ست
له گۆرانی کوردی‌دا
مختار کریمی*
پێوه‌ندی مرۆڤ له‌گه‌ل چه مک و واقیعه‌کان دا زۆر جار خۆنه‌ویسته‌و بۆ به‌کارهێنه‌ریش به‌ده‌گمه‌ن ئاشکرایه به‌ڵام به‌ڕامانێکی که‌م و سه‌رنجێکی کورت ده‌رده‌که‌وێ که پاڵنه‌رو هۆکاری ئه‌و واقیعه کام (کانی)یه .
مرۆڤی کورد به درێژایی مێژووی شارستانیه‌تی که‌ڵکی له‌گۆرانی وه‌رگرتووه و زار به زار ناوه‌رۆکی له‌گه‌ڵ ئاڵووگۆرێکی که‌م و تا ڕاده‌یه‌کیش ئاسایی گواستوه‌ته‌وه بۆ ئه‌مرۆ؛ گۆرانی وه‌ک واقیعێکی مێژوویی ئامرازێکی باش بووه بۆ ده‌رخستنی نه‌ستی مرۆڤ؛ کوردیش وه‌ک نه‌ته‌وه‌یه‌کی به‌ئه‌زموون و ده‌و ڵه‌مه‌ند له‌باری مووسیقا و گۆرانی دا توانیویه‌تی به شێوه‌یه‌کی نا‌وشیار له گۆرانی بۆ ده‌ربرینی هه‌ست و نه‌ست ی که‌ڵک وه‌رگرێ ئه‌مه‌ش هه‌ر هه‌مان هه‌وڵ دانه ناوشیاره‌یه بۆ گه‌یشتن به کاتارسیس(catharsis) "دولارد" و هاوکاره‌کانی له تاقی کردنه‌وه‌یه‌کی زانستی دا سه‌لماندوویانه که ده‌ر هاویشتنی هه‌ر هه‌ستێک کاتارسیسێکه که روودانی ئاکاره‌کانی تری سه‌باره‌ت به‌م هه‌سته که‌م ده کاته‌وه دیاره گۆرانی وتن و به‌شداری له‌بۆنه شادی هێنه‌ره‌کان هه‌وڵێکه بۆ که‌م کردنه‌وه‌ی ئازار و زه‌ختی هه‌سته‌چه‌پاوه‌کان.
گه‌ر ئاوڕێک له گۆرانیه کۆنه کوردیه کان بده‌ینه‌وه ناوه‌ڕۆکێکی تاڕاده‌یه‌کی زۆر ئه‌وین دارانه ئه‌بینین که‌لایه‌نی جینسی و بزواندنی هه‌ستی جینسی زه‌ق ترین خاڵیه‌تی . به پێی بیرۆکه ناسراوه که‌ی فرۆید هه‌ست گه‌لێکی به هێز وه‌کوو مه‌یلی جینسی که کونترۆڵ کردنی ئه‌سته‌مه و له‌منداڵی و بگره لاویشه‌وه ئه‌چه‌پێ واته‌سه‌رکوت ئه‌کرێ له ژیانی مرۆڤ به شێوه‌ی هه‌ڵه‌ی زمانی و رێفلێکسه له‌شییه‌کان دا خۆی نیشان ئه‌دا ئه‌م هه‌سته چه‌پاوانه له گۆرانیش دا به شیوه‌یه‌کی ته‌واو ره‌نگی داوه‌ته‌وه . حه‌ز کردنی مرۆڤ بۆ بیستن و وتنی گۆرانی هۆکاره‌که‌ی هه‌سته‌چه‌پاوه‌کانه که‌ده‌یانه‌وێ ده‌رباز بن گۆرانیش هه‌رهه‌مان ده‌رهاویشتنی نه‌ستیانه‌ی هه‌سته‌چه‌پاوه‌کانه‌که‌به‌هۆی نه‌ستی بوونیه‌وه لامان ئاشکرا نیه باسی له‌شی ئافره‌ت و سه‌رجه م ورووژێنه‌ره‌کانی جینسی هه‌ست، له گۆرانی‌دا دوو هۆی هه‌یه یه‌که‌میان گه‌یشتن به و "کاتارسیس" ه‌یه که ئاماژه‌مان پێ کرد و دوه‌میش دووباره بوون و چه‌ند باره‌بوونی چێژی ده‌روونی خه‌یاڵه‌جینسیه‌کانه . شایانی باسه فاکته‌رێکی شاز که له گۆرانی کوردی دا به دی ده‌کرێ ئه‌وه‌یه که هه‌ستی جینسی ئه‌زموونێکی تاکه‌که‌سییه به‌ڵام له گۆرانی دا بۆ ئه‌زموونیکی گشتی ده‌گوازرێته‌وه له‌واقیع دا حه‌زی زۆری مرۆڤی کورد بۆ ئه‌و جۆره گۆرانیانه ئه‌گه‌رێته‌وه بو ورووژاندنی" ئێرۆس".
به پێی ئه‌م وتانه و پێوه‌ندی سیستماتیکی نێوان نه‌ست و گۆرانی، به‌دڵنیایی یه‌وه ئه توانین بڵێن که‌خۆوێژی هه‌رهه‌مان ته‌داعی ئازاده به‌رانبه‌ربه کۆمه‌ڵیک هه‌ستی چه‌پاوی تایبه‌ت. مرۆڤی کورد به‌هۆی دوور بوون له‌جینسی به‌رانبه‌ری هه‌رله‌سه‌ره‌تایی منداڵیه‌وه، "ئانیما" و "ئانیموس "ی زۆر تر هه‌ڵئه‌گرسێت و به‌رده‌وام دنه‌ی ئه‌دا تاکوو بێته ئاستی وشیار، به‌ڵام خۆ(ego) ومنی باڵا (superego) به‌ری پێ ده‌گرێ و ئه‌بێته هۆی هاتنه‌ئارای مه‌کانیزمه به‌رگرییه‌کان (جیبه‌جێی ،فه‌رافێکه‌نی و ...هتد).که له وته و ره‌وتاری مرۆڤ دا خۆی نیشان ئه‌دا . به‌ڕای یۆنگ لایه‌نی نگه‌تیڤی ئانیما خه‌یاڵه‌جینسیه کان و ره‌وتاره ناعه‌قڵانیه‌کانی پیاوه ،ئه‌مه‌ش نیشان‌ده‌ری که‌مایه‌تی په‌روه‌رده‌کردنی مرۆڤه له باری عاتیفه‌وه که به‌رپرسایه‌تیه که‌ی ده‌که‌وێته ئه‌ستۆی سیسته‌می په‌روه‌رده‌ی زاڵی کۆمه‌ڵگا و تاڕاده‌یه‌کیش ئارکی تایپ (کۆنه‌نموونه‌کان).
مه‌کانیزمێک که‌له‌واقیعی کۆمه‌ڵگای کوردی دا به دی ئه‌کرێ "جێبه‌جێیی"ه که‌به‌شێوه‌یه‌کی نا‌وشیار له‌ژنان دا خۆی نیشان ئه‌دا جێبه‌جێیی هه‌ر هه‌مان هه‌ڵگه‌ڕاندنه‌وه‌ی حه‌زه‌کانه بۆ دژی ئه‌و یان ده‌ڕبڕینی پێچه‌وانه‌ی مه‌یله سه‌رکوت کراو‌ه‌کانه، ژنان به هۆی زه‌ختی کۆمه‌ڵگا وه هه‌ر‌له‌منداڵییه‌وه بگره‌سه‌رجه‌م قۆناغه‌کانی ژیانیشی‌دا مه‌یله فراوانه‌کانی ئه‌چه‌پی و له‌پاڵ رێفلێکسه‌له‌شی و هه‌ڵه‌زمانیه‌کان دا به‌گۆرانی سه‌ره‌مه‌شکانه‌و سه‌ره‌بێشکانه و لای لای و.. هتد خۆی نیشان ئه‌دا ناوه‌ڕۆکی گۆرانی ژنان که‌متر پیاو ته‌وه‌ر بووه به‌ڵکوو دووباره له‌ناوه‌ڕۆکی گۆرانی پیاوانه که‌ڵکیان وه‌رگرتووه و هه‌ستی خۆیانیان ده‌ربڕیوه. به‌و هیوایه‌ی ده‌روونشیکاری کووردیش واته‌شیکاری ده‌روونی مرۆڤی کوردیش له‌چوارچێوه‌ی که‌لتووری خۆی دا بناسرێ و که‌ڵکی باشی لێ وه‌ر گیردرێ.
ئه‌نیما: لایه‌نی ژنێتی له پیاودا که قایم ئه کرێ
ئانیمۆس:لایه نی پیاوه تی له ژن دا که حه زی زۆرهه‌یه بۆ نیشان دانی
*(خوێندکاری ده‌روونناسی زانستگای سه قز)
ئه م بابه ته له مانگنامه ی راسان له چاپ دراوه
|